پۆلیسی ئازه‌ربایجان ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٤ی مانگی پووشپه‌ڕ ڕایگه‌یاند: له ئۆپراسیۆنێكی گه‌وره دا شه‌ش فرۆشه‌نده‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ریان به یه‌ك تۆن ماده‌ی جۆراوجۆر ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.
له به‌یاننامه‌ی پۆلیسی وڵاتی ئازه‌ربایجان دا هاتووه: یه‌ك تۆن مادده‌ی هۆشبه‌ر له جۆره‌كای شیشه، حه‌بی كاپتاگۆن، تریاك، ماریجوانا و هێرۆئین له شه‌ش فرۆشه‌نده‌ی ئێرانی به ده‌ست هاتووه. ئه‌و یه‌ك تۆن مادده هۆشبه‌ره به هاوكاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی كۆماری ئیسلامی هاورده‌ی وڵاتی ئازه‌ربایجان كراوه و قاچاخپیه‌كان ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ سپای پاسداران له په‌یوه‌ندیی دا بوون.
