به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “موته‌هه‌ره گونه‌یی” خوێندكای ددانپزیشكی زانكۆی پزیشكی تاران له‌لایه‌ن لقی ٣ی دادسه‌رای ئێڤینه‌وه بانگهێشت كرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “موته‌هه‌ره گونه‌یی” پێشتر و به تۆمه‌تی “به‌شداری له ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی شۆڕشی ژینا” له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به ده‌ركردن له زانكۆ و پێنج ساڵ دووركه‌وتنه‌وه له خوێندن مه‌حكووم كرابوو. شایانی باسه كه كۆمیته‌ی ئینزیباتی هێشتا داواكاری پێداچوونه‌وه‌ی ئه‌و خوێندكاره‌ی نه‌خستۆته به‌ر لێكۆڵینه‌وه.
