له سێ هێرشی جیاجیایی چه‌كداری له وڵاتی ئه‌مریكا به لانیكه‌م ١٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و ٣٨ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و سێ ڕووداوه هاوكات له‌گه‌ڵ جێژه‌كانی ڕۆژی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌مریكا له شاره‌كانی فیلادلفیا، بالتیمۆر و فورت وێرس ڕوویداوه. ڕۆژی سێشه‌ممه له شاری “فورت وێرس سێ كه‌س له هێرشێكی چه‌كداری كوژران و هه‌شت كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. ئێواره‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه پێنج كه‌س له‌وانه دوو منداڵی ٢ و ١٣ ساڵ به ده‌ستڕێژی گولله گیانیان له ده‌ستدا و ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له شاری بالتیمۆر هێرشێكی چه‌كداری ٢٨ كوژراو و بریندار لێكه‌وته‌وه. به‌پێی ئاماره‌كان، له سه‌ره‌تای ساڵی نوێی زاینیه‌وه تا به ئه‌مڕۆ لانیكه‌م ٣٤٠ بابه‌تی هێرشی چه‌كداری له ئه‌مریكا ڕوویداوه. به‌وته‌ی كۆمه‌ڵناسان، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان و هه‌ژاری، قوڵتربوونه‌وه‌ی كه‌لێنی چینایه‌تی و دابه‌زینی ئاستی دان به‌خۆدا گرتن بۆته هۆی هه‌ڵكشانی ئاماری توندووتیژی چه‌كداری له ئه‌مریكا.
