ڕۆژی دووشه‌ممه ١٢ی مانگی پووشپه‌ڕ، دوو هاووڵاتی به‌لووچ به ناوه‌كانی “ڕه‌زا ناروویی” و “ڕه‌زا شه‌یخ وه‌یسی” به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم كوژران و هاووڵاتیه‌كی دیكه‌ش به ناوی “حسێن” به‌سه‌ختی بریندار بوو.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه لیباس شه‌خسیه‌كانی ڕژیم له ئێراشنار له پشته‌وه ته‌قه‌یان له “ڕه‌زا ناروویی” كردووه و ناوبراو ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ست داوه. له ڕووداوی دووهه‌م دا هێزه‌كانی ڕژیم له گه‌ڕه‌كی پیرڕهزای ئێرانشار ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان له دوو هاووڵاتی به‌لووچ كردووه كه یه‌كێكیان به ناوی “ڕه‌زا شه‌یخ وه‌یسی” گیانی له ده‌ست دا و ئه‌وی دیكه‌یان به ناوی “حسێن” به‌سه‌ختی بریندار و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كرا.