ڕۆژانی شه‌ممه و یه‌كشه‌ممه ١٠ و ١١ی پووشپه‌ڕ، ئێرانیانی ئازادیخواز له وڵاتانی ئۆستڕاڵیا، ئاڵمان و سوید دژبه كۆماری ئیسلامی خۆپێشاندانیان كرد و به‌بۆنه‌ی چله‌ی گیانبه‌ختكردووانی په‌روه‌نده‌ی خانه‌ی ئیسفه‌هان چالاكیان ئه‌نجام دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێرانیانی ئازادیخواز له شاری سیدنی ئۆستڕاڵیا هاوكات له‌گه‌ڵ چله‌ی ماته‌مینی گیانبه‌ختكردووانی په‌روه‌نده‌ی خانه‌ی ئیسفه‌هان، خۆپێشاندانیان كرد. به‌شداربووان به به‌ده‌سته‌وه گرتنی وێنه‌ی “مه‌جید كازمی”، “ساڵح میرهاشمی” و “سه‌عید یه‌عقووبی” خوازیاری سزادانی به‌رپرسانی ئه‌منیه‌تی و قه‌زایی ڕژیم بوون. هه‌روه‌ها ئێرانیان له شاره‌كانی كاسلی ئاڵمان و ستۆكهۆڵمی سوید له دوو كۆبوونه‌وه‌ی جیاجیادا خوازیاری داخستنی باڵوێزخانه‌كانی كۆماری ئیسلامی و دانانی سپای پاسداران له لیستی تیرۆریسمی نێو ده‌وڵه‌تی بوون.
