ڕۆژانی شه‌ممه و یه‌كشه‌ممه ١٠ و ١١ی مانگی پووشپه‌ڕ، زۆربه‌ی شاره‌كانی فه‌ڕانسه گۆڕه‌پانی ناڕه‌زایه‌تی دژبه ده‌وه‌ڵه‌تی ئه‌و وڵاته بوو و ڕێژه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركراوان گه‌یشته ٢ هه‌زار كه‌س.
ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی فه‌ڕانسه پاش كوژرانی لاوێكی ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه سه‌ری هه‌ڵدا و زۆربه‌ی خه‌ڵكی ناڕازی ئه‌و وڵاته كه له ئاست گوڕانی ته‌مه‌نی خانه‌نشینی له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئیمانۆئێل ماكرۆن ناڕازین، كه‌شاوه‌رزان و كرێكاران په‌یوه‌ست به‌و بزووتنه‌وه بوون. له ماوه‌ی پێنج ڕۆژی ڕابردوودا به ده‌یان ئۆتومبیل و ئۆتوبووس سووتێندراون و چه‌ندین فرۆشگاه تاڵان كراوه. هه‌روه‌ها له نێوان په‌نابه‌ران و گرووپه فاشیسته‌كان شه‌ڕ هاتۆته ئاراوه و ده‌یان هێزی پۆلیس بریندار بوون و ٢ هه‌زار كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. به‌پێی زانیارییه‌كان، ده‌وڵه‌تی فه‌ڕانسه بۆ هێمن كردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه هێزی تایبه‌تی به زرێپۆش و كه‌ره‌ستی نیزامی له شه‌قامه‌كان جێگیر كردووه.
