به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆله گه‌رمایه‌ی له ڕۆژانی ڕابردوو وڵاتانی ئه‌مریكا و مكزیكی گرتۆته‌وه، ١٣ كه‌س له ئه‌مریكا و ١٠٠ كه‌س له مكزیك گیانیان له ده‌ست دا.
به‌وته‌ی كارناسانی بواری كه‌ش و هه‌وا، گۆڕانكارییه‌كانی كه‌ش و هه‌وا بۆته هۆی گه‌رمای بێ وێنه، وشكه ساڵی و قه‌یرانی خۆراك له جیهان و له داهاتوویه‌كی نزیك دا ئاماری زریان و گه‌رده‌لوولیش ده‌چته سه‌ره‌وه و به هه‌زاران كه‌س ده‌بنه قوربانی. له ئێستا دا شه‌پۆلێكی گه‌رما به ناوی “ئێل نینۆ” به‌شێكی گه‌وره‌ی له جیهانی گرتۆته‌وه و له ئه‌یاله‌تی تگزاس و لوئیزیانای ئه‌مریكا ١٣ كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه و پێشبینی ده‌كرێت له ڕۆژانی داهاتوودا پله‌ی گه‌رما له ئه‌مریكا بگاته ٤٦ ده‌ره‌جه.له‌لایه‌كی دیكه‌وه گه‌رمای ٥٠ ده‌ره‌جه له باكووری وڵاتی مكزیك بۆته هۆی گیان له‌ده‌ستدانی ١٠٠ كه‌س و ئه‌و ڕێژه‌یه به‌رده‌وام له زیادبوون دایه.
