کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

بە گۆڕینی فەرماندە سەرکوتگەرەکانیش دەردێک دەوا ناکرێت

Untitled 20

سەران و کاربەدەستانی سەرەکی کۆماری ئیسلامی لە هەموو بوارەکاندا ئاستی سەرکوتیان بردۆتە سەرەوە، بەڵام زۆرتریان زیان لێکەوتوە و کەمتریان قازانج کردوە. سپای پاسداران وەک هێزێکی نیزامی، قاچاغچی فرۆشتنی مادەی هۆشبەر، پەیمانکاری ڕانت خۆر و بە گشتی هێزێکی سەرتاپا گەندەڵ لە زیاد بوون و توندبوونەوەی سەرکوتدا دەورێکی سەرەکی هەیە.

فەرماندە سەرەکیەکانی سپا لە ئێستاوە کە ٣ مانگی ماوە بۆ دەستپێکی ساڵگەردی شۆڕشی سیاسیکۆماڵایەتیژن، ژیان، ئازادیبەناوی ژینا لە ٢٦ ی مانگی خرمانانی ١٤٠١، هێندێک ڕێکاری بۆ توندکردنەوەی سەرکوت گرتۆتەبەر. فەرماندەی گشتیی سپا لە چەند ڕۆژی ڕابردودا لە کوردستان و ئازەربایجانی ڕۆژئاوا دەستی داوەتە گۆڕینی فەرماندە سەرەکیەکانی ئەو هێزە. ئەگەرچی ئاڵوگۆڕ لە یەکە نیزامیەکاندا دەکرێت بابەتێکی ڕوتین و ئاسایی بێت، بەڵام لەم بارەیەوە بێتوانایی فەرماندەکانی پێشویقەرارگای حەمزەو سپایشەهیدانی ئازەربایجانی ڕۆژئاواو سپایبەیتولموقەدەسی ئوستانی کوردستاندەکرێت هۆکاری گۆڕینی فەرماندە سەرەکیەکانیان بێت. ئەم هێزانە لە ناوچەی کوردستان جێگیرن کە شوێنی لەدایک بوونی شۆڕشی ژینا بووە و شۆڕشگێڕانی لە ٩ مانگی ڕابردودا  شان بەشانی شۆڕشگێڕان لە ئێران هێزی بەرین کردنەوە و گەشەپێدەری توانایی شۆڕش لە ناخی کۆمەڵدا بوون.

یەکێک لە هۆکارەکان نا کارا بوونی سەرتکوتگەران، و دیارە گۆڕینی ئەم فەرماندە و ئەو سەرکوتگەه‌ر، ئەویە کە شۆڕش خەریەکە بە ڕۆچوون بە ناخی کۆمەڵدا لایەنە کۆمەڵایەتیەکانی بەهێز دەکات و بەرگرتن بەم پڕۆسەیە کارێکی دژوارە.

یەکێک لە خاڵە لاوازەکانی شۆڕشی ژیان بێبەش بوونی بووە لە تەشەکولی سیاسیچینایەتی سەرتاسەری و ڕێبەرانی ناسراوی کۆمەڵایەتی. ماوەیەکە بزوتنەوەکانی ژنان، کرێکاری و باقی بزوتنەوە کۆمەڵایەتیەکان لە ڕاستای دۆزینەوەی ڕێگا چارە بۆ چارەسەر کردنی ئەم گرفتە هەنگاو دەنێن. بۆ نمونە زۆر بوونی ئەو ژنانەی بە ئازادی جل لەبەر دەکەن و هەموو هەوڵە سەرکوتگەرانەکان و فریودەری ڕژیمیان لە داسەپاندنی پۆشینی ئیجباریدا بێ ئاکام هێشتۆتەوە نیشانەی هاو ئەندیشی خەباتکارانە و هاوجیهەتیەکی ئاکام بەخشە. نمونەیەکی تر دەکرێ لەنێو نفتگەراندا بدۆزینەوە. مانگرتنی بەرینی ئێستا کە لە مانگی گوڵانی ئەمساڵەوە دەستی پێکردوە بە خێرایی ١١٠ ناوەندی گاز و نەوت و تەنانەت مەعدەن و بەرقیشی گرتۆتەوە. مانگرتوان دوو داخوازی سەرەکی، واتە زیاد کرانی حەقدەستی ٧٩ لەسەدی و ٢٠ رۆژ کار و ١٠ ڕۆژ پشوویان لەسەروی باقی داخوازیەکانیانەوە داناوە. ئەوان لەم ماوەیەدا هەم لەگەڵ باندەکانی مافیای پەیمانکارانی مشەخۆر تەڕەف بوون و هەم لەگەڵ مافیای ئابوورینیزامی قەرارگای خاتەمولئەنبیا و کەسانی نفوزی سەربەوان. وەڕێخستنی وەها مانگرتنێکی گەورە کە گەلێک ناوەندی کاری و بە کەڵک وەرگرتن لە ئەزموونی پێشوو دەستیپێکردوە و لە بەرەنگار بوونەوە لەگەڵ ئەم گشتە دوژمنە ڕەنگاو رەنگەدا گەلێک دەستکەوتی هەبووە بەبێ بەهێزکردنی تەشەکولەکانی مەوجود لەنێو ڕێبەران و خاوەن نفوزتر بوونیان مومکین نییە. ئەم مانگرتنە لەسەر بنەمای زانیاری بڵاوکراوە لە بابەتی نەفتگەرێکی تێکۆشەر، کە رۆژی ٨ ی مانگی پوشپەر لە لایەن شۆڕای سازماندەهی ناڕەزایەتیەکانەوە بڵاو کرایەوە، تا ئێستا دەستکەوتی باشیان لە بواری زیاد کرانی حەقدەستدا هەبووە. ئەو لە ڕستەی کۆتایی بابەتەکەیدا دەڵێ:

  ئاکام ئەوەیە کە ئێستا لە پێگەیەکی بەهێزتردا دەتوانین بۆ نووسینی قەرارداد لەبەرانبەر پەیمانکاران و زۆروێژەکانیاندا ڕابوەستین.”

ئەو لە درێژەدا ڕوو بە باقی کرێکارانی نەوت، مەعدەن و بەرق نووسیویەتی:

  هەموو قسەی من ڕوو بە هاوکارەکانم ئەوەیە کە بە هێزی یەکگرتویی مان و هەر بەم گورزەوە وەشاندومانە خۆمان بۆ قۆناغی دواتری مانگرتن و پەیگیری داخوازیەکانمان ئامادە بکەین. دەبێ بەساتی پەیمانکاران لە شوێنی کار تێکەوەپێچرێت“.

خانەنشینانیش لە بواری لەبەرچاو گرتنی تاکتیک و ئیستراتیژی و دیارە بەهێز کردنی ڕێکخستن دەرکێکی قوڵتریان لە ڕابردوو لە خۆیان نیشان داوە. گوروپی یەکێتی خانەنشیان لە ڕێکەوتی ٧ ی مانگی پوشپەر لە ڕاگەیاندنێکدا وتویانە کە زۆربەی هەرە زۆری خانەنشیان لە زومڕەی چینی کرێکارن. ئەوان بەدروستی بەهیز بوونی ڕێکخراوەکانی خانەنشینانیان لە لایەن کرێکاران و خانەنشیانی وشیار و تێکۆشەرەوە بە بەهێز بوونی بزوتنەوەی کرێکاری زانیوە. ئەوان لە بەشێکی بەینایەکەیاندا نووسیویانە:

  یارمەتی گەیاندن بە دروست کردنی ڕێکخراوەکانی خانەنشینان لە شارێک، ناوچەیەک و یان لە سەرتاسەری وڵاتدا لە زومرەی ئەرکی هێزە وشیار و پێشڕەوەکانی نێو بزوتنەوەی کرێکاری و بزوتنەوەی خانەنشینانە“.

لە بزوتنەوەی شکۆدار و حەفتانەی خەڵکی بەلوچستانیشدا دەرێژەدان بە خەبات و خۆپیشاندانی خیابانی، خۆڕاگری بوێرانە لە بەرانبەر سەرکوتگەران و دانی دروشمی وەحدەت بەخش و پێشڕەو دەبیندرێت کە دەرخەری بوونی تەشەکولی ڕادیکاڵ، وشیار و ڕووبە گەشەیە لە نێویاندا. ئەم پڕۆسەیە لەنێو دادخوازان و بە تایبەت دایکانی داخوازدا بیندراوە. خوێندکارانیش لەم بوارەدا و لە بەرەنگار بوونەوە لەگەڵ بەسیج بوونی هەموو هێزە سەرکوتگەرەکان، خەباتێک بەرەو پێش دەبەن کە بەبێ پێوەندی زیاتری ڕێکخراوەکانیان وێناچێت بە ئاکامی دڵخواز بگات.

دیارە سەران و کاربەدەستانی ڕژیم ئەم ڕەوتە دەبینن و ئاگاداری ناکارا بوونی بە هەزاران هێزی سەرکوتیانن. ئەوان لە وەحشەتی پەیوەست بوون و یەکگرتنەوەی ئەم جۆگەلە و ڕوبارانەدا و داگیر کرانەوەی سەرلەنوێی سەقامەکاندا بەسەر دەبەن. ترس و وەحشەتی ئەوان ڕاستەقینەیە. گۆڕینی فەرماندەی هێزە گەندەڵەکانی نیزامیبازرگانی سپاش چارەی دەردی ئەوان ناکات.