شه‌وی پێنجشه‌ممه ٨ی مانگی پووشپه‌ڕ، زۆربه‌ی شاره‌كانی فه‌ڕانسه گۆڕه‌پانی خۆپێشاندان دژ به توندووتیژییه‌كانی پۆلیس له‌و وڵاته بوو و ناڕازیان له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كان تێكهه‌ڵچوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ناڕه‌زایه‌تیه‌كان له فه‌ڕانسه پاش كوشتنی لاوێكی ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستی پێكرد و ڕۆژی ڕابردوو دژبه‌رانی گۆڕانكاری له یاسای ته‌مه‌نی خانه‌نشینی و كه‌شاوه‌رزانی ئه‌و وڵاته‌ش په‌یوه‌ست به ناڕه‌زایه‌تیه‌كان بوون. به‌پێی زانیارییه‌كان، زیاتر له ١٨٠ هێزی پۆلیس بریندار بوون و ١٥٠ خۆپێشانده‌ریش ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
