شه‌وی چوارشه‌ممه ٧ی مانگی پووشپه‌ڕ، شه‌قامه‌كانی چه‌ند شاری فه‌ڕانسه بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام گۆڕه‌پانی ناڕه‌زایه‌تی دژبه توندووتیژییه‌كانی پۆلیس بوو.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو شه‌و له‌وپێش هێزه‌كای پۆلیسی نانت ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان له لاوێكی ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ كرد و ئه‌و مێرمنداڵه‌یان كوشت. پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه، لاوان و خه‌ڵكی ناڕازی له چه‌ند شاری فه‌ڕانسه له‌وانه، پاریس، نانت و لیل دژبه توندووتیژییه‌كانی پۆلیسی ئه‌و وڵاته ڕژانه سه‌ر شه‌قام و تێكهه‌ڵچوون ڕوویدا. له پێكدادنه‌كانی نێوان خه‌ڵكی ناڕازی و هێزه‌كانی پۆلیس، چه‌ندین ئۆتومبیل له ئاگری تۆڕه‌یی خه‌ڵك دا سووتان و چه‌ند كه‌س له خۆپێشانده‌ره‌ان ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
