شه‌وی سێشه‌ممه ٦ی مانگی پووشپه‌ڕ، پۆلیسی شاری نانت له فه‌ڕانسه ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌ی له سه‌رنشینانی ئۆتومبێلێك كرد و شۆفێره‌كه‌ی كه لاوێك بوو كوژرا و پاش ڕووداوه‌كه خه‌ڵكی شاره‌كانی پاریس و نانت خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، لاوانی تۆڕه و خه‌ڵكی ناڕازی فه‌ڕانسه دژبه توندووتیژییه‌كانی پۆلیس ئه‌و وڵاته ڕژاونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كانی پاریس و نانت و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس به شه‌ڕ هاتوون. به‌وته‌ی پۆلیس، خۆپێشانده‌ران چه‌ند ئۆتومبێلیان ئاگر داوه و ١٥ ناڕازی و ئه‌و پۆلیسه‌ی ته‌قه‌ی له سه‌رنشینانی ئۆتومبێله‌كه كردووه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
