ڕۆژی هه‌ینی ٢ی مانگی پووشپه‌ڕ، به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی به‌له‌می په‌نابه‌ران له لێوارئاوه‌كانی دوورگه‌ی “لامپدۆسا”ی ئیتالیا، ٤٠ په‌نابه‌ر نوقمی ئاو بوون و خنكان.
به‌وته‌ی نێونه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له وڵاتی ئیتلالیا، ڕووداوه‌كه شه‌وی پێنجشه‌ممه ڕوویداوه و كۆرپهلهیێكیش له نێو ون بووان دا هه‌یه. به‌وته‌ی گاردی ساحیلی ئیتالیا، ئه‌و به‌له‌مه له به‌نده‌ری “ئێسفاكس” له توونس به‌ڕێكه‌وتووه و ٤٦ په‌نابه‌ری پێ بووه كه زۆربه‌یان خه‌ڵكی وڵاتانی كامرۆن، بۆركینافاسۆ و ساحلی عاج بوون.
