ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌ممه ٣ی پووشپه‌ڕ، هێزه‌كانی گرووپی ڤاگنر كه یاخی بوونی خۆیان له ده‌وڵه‌تی ڕووسیه ڕاگه‌یاند و دژبه ئه‌رته‌شی ئه‌و وڵاته بڕیاری شه‌ڕیان دا، چه‌ند شاریان كۆنتڕۆڵ كرد و له ئوستانی مۆسكۆ نزیك بوونه‌وه.
به‌وته‌ی ده‌زگای هه‌واڵنێری ئاسۆشه‌یتد پرس، هێزه‌كانی گرووپی ڤاگنر چوونه‌ته نێو شاری “لیپتسك” كه له مۆسكۆی پایته‌خته‌وه نزیكه و له‌لایه‌كی دیكه‌وه هێزه‌كانی ڕه‌مه‌زان قه‌دیرۆفی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی ڕووسیه له شاری ڕۆستۆف نزیك بوونه‌ته‌وه له ساعه‌ته‌كانی داهاتوو شه‌ڕ و پێكدادان له نێوانیان دا ده‌ست پێ ده‌كات. به‌وته‌ی ڕێبه‌ری گرووپی “ڤاگنر”، هێزه‌كانیان توانیویانه فڕۆكه‌یه‌كی سۆخۆ ٣٥ و فڕۆكه‌یه‌كی ته‌رابه‌ری بخه‌نه خواره‌وه و بڕیاریان داوه سه‌رۆك كۆمارێكی نوێ بۆ ئه‌و وڵاته دابنێن. هه‌واڵه‌كان باس له ئاماده‌كاری هێزه‌كانی پۆلیس و ئه‌رته‌ش له نزیك مۆسكۆ به كه‌ندنی خه‌نده‌ق و داخستی ئۆتوبانه‌كان ده‌كه‌ن و هاتووچۆ له سه‌رانسه‌ری ئه‌و شاره قه‌ده‌غه كراوه. به‌پێی دوایین زانیاریی، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ڤاگنر به مه‌به‌ستی ڕێگری كردن له خوێنڕێژی فه‌رمانی پاشكشه‌ی به هێزه‌كانی داوه تا ئاكامی دانووستانه‌كانیان ڕوون ده‌بێته‌وه.
