ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣١ی جۆزه‌ردان، ٢٩٤ نوێنه‌ری پاڕله‌مانی فه‌ڕانسه له به‌یاننامه‌یه‌كدا پشتیوانی خۆیان له شۆڕشی گه‌لانی ئێران بۆ گه‌یشتن به سیسته‌می كۆماری دیمۆكراتێك به‌پێی جیایی دین له ده‌وڵه‌ت ڕاگه‌یاند.
ئه‌و به‌یاننامه‌یه له‌لایه‌ن جێگری سه‌رۆك كۆمار، به‌رپرسانی ٤ فراكسیۆنی پاڕله‌مانی، به‌ڕێوه‌به‌رانی ٣ كۆمیسیۆن، جێگرانی ١٥ كۆمیسیۆن و ٤ وه‌زیری پێشوو واژۆ كراوه. له به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه دا هاتووه، خه‌ڵكی ئێران له دروشمه‌كانیان به ئاشكرا ڕایانگه‌یاندووه كه هه‌ر جۆره ده‌سه‌ڵاتێكی دیكتاتۆری پاشایه‌تی یان مه‌زهه‌بیان ناوێت و ئێمه‌ش له خواسته‌كانیان بۆ هاڵبژاردنی دیمۆكراتیك، ئازادی كۆبوونه‌وه و وه‌لانانی سزای ئێعدام، به‌رابه‌ری ڕه‌گه‌زی، جیایی دین له ده‌وڵه‌ت، مافی خۆبه‌ڕوێوه‌به‌ری بۆ نه‌ته‌وه‌كانی ئێران و ئێرانێكی غه‌یره هه‌سته‌یی پشتیوانی ده‌كه‌ین.
