ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٩ی جۆزه‌ردان، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل هێرشی كرده سه‌ر ئۆردووگای فه‌له‌ستینیه‌كانی جه‌نین له كه‌رتی غه‌زه و پێنج كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و ٧ سه‌ربازی ئیسرائیلیش بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی ده‌زگای هه‌واڵنێری فه‌ڕانسه، له‌كاتی هێرشی ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر ئۆردووگای فه‌له‌ستینیه‌كانی جه‌نین له كه‌رتی غه‌زه تێكهه‌ڵچوون ڕوویداوه و به‌هۆیه‌وه پێنج شارۆمه‌ندی فه‌له‌ستینی گیانیان له ده‌ست داوه و ٧ سه‌ربازی ئیسڕائیلیش بریندار بوون. شایانی باسه كه ئه‌رتشه‌ی ئیسڕائیل له هلیكۆپتهری ئاپاچی بۆ هێرش كردنه سه‌ر فه‌له‌ستینیه‌كان كه‌ڵكی وه‌رگرتووه. به‌پێی ئاماره‌كان، لانیكه‌م ٩١ شارۆمه‌ندی فه‌له‌ستینی له شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی ئێواره‌ی دووشه‌ممه له ئۆردووگای جه‌نین بریندار كراون.
