ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٨ی جۆزه‌ردان، گڵكۆی “كیان پیرفه‌له‌ك” له‌لایه‌ن به‌كرێگیراوانی ڕژیمه‌وه تێك درا و “سه‌جاد پیرفه‌له‌ك” مامۆی “كیان” له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و “ماه مۆنیر مه‌ولایی ڕاد” دایكی كیان بانگهێشتی ئیداره‌ی ئیتلاعات كرا.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، ڕۆژی ڕابردوو به‌كرێگیراوانی حكوومه‌تی منداڵ كوژی كۆماری ئیسلامی مه‌زاری “كیان پیرفه‌له‌ك”یان تێك داوه و دایكی كیانیان بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئیزه بانگهێشت كردوه. هه‌روه‌ها “سه‌جاد پیرفه‌له‌ك” مامۆی “كیان” له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراوه. “سه‌جاد” ساڵی ٨٨ ڕێبه‌ری بزووتنه‌وه‌ی خوێندكارانی زانكۆی چه‌مران بووه و بۆ ماوه‌یه‌كیش زیندانی كراوه.