له‌گه‌ڵ هاتنی شه‌پۆلێكی گه‌رمای سه‌خت بۆ وڵاتی هندووستان، به لانیكه‌م ٩٦ كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، پێشتر كارناسانی بواری كه‌ش و هه‌وا سه‌باره‌ت به هاتنی شه‌پۆلی گه‌رمای “ئێل نینۆ” بۆ وڵاتانی ئۆستڕاڵیا، باشووری ئاسیا، هندووستان، ناوه‌ندی ئافریقا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، هه‌روه‌ها وشكبوونی ڕووباره‌كان و گیان له‌ده‌ستدانی ملیۆنان كه‌س هۆشداریان دابوو. به‌وته‌ی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی هندووستان، به‌شێكی به‌رین له‌و وڵاته گیرۆده‌ی وشكه‌ساڵی بووه و گۆڕانكارییه‌كانی كه‌ش و هه‌وا زیانێكی گه‌وره‌ی له هندووستان داوه. هاتنی شه‌پۆلی گه‌رمای “ئێل نینۆ” یه‌كه‌م قوربانیه‌كانی له دوو ئه‌یاله‌تی “ئۆتار پرادش” و “بیهار” گرتووه و مه‌ترسی له سه‌ر ژیانی ملیۆنان كه‌سی دیكه درووست كردووه.
