ڕۆژی شه‌ممه ٢٧ی جۆزه‌ردان، له هێرشێكی چه‌كداری له ئه‌یاله‌ته‌كانی واشینگتۆن، پنسیلوانیا، كالیفۆڕنیای جنووبی و شاره‌كانی شیكاگۆ، سه‌نت لووئیس و بالتیمۆر به لانیكه‌م شه‌ش كه‌س گیانیان له ده‌ست دا و به ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌وته‌ی كارناسانی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌مریكا، هه‌ڵكشانی جیاوازی كۆمه‌ڵایه‌تی، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان و هه‌ژاری له‌گه‌ڵ نادادپه‌روه‌ری، سه‌ركی ترین هۆكاره‌كانی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی توندووتیژییه له ئه‌مریكا. جێگای ئاماژه‌یه كه هێنڕی كێسینجر پێشتر سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری ڕوودانی شه‌ڕی نێوخۆیی له‌و وڵاته هۆشداری دابوو.
