ڕۆژی شه‌ممه ٢٧ی جۆزه‌ردان، به هۆی دوو ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز له خارتوومی پایته‌خنی سوودان ١٣٧ كه‌سی مه‌ده‌نی گیانیان له ده‌ست دا.
له ڕووداوی یه‌كه‌م دا، ١٢٠ كه‌س كه له كاتی شه‌ڕ و پێكدادنه نێو خۆیه‌كانی ئه‌و وڵاته له كارخانه‌یه‌كی عه‌ترسازی په‌نایان گرتبوو به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمب گیانیان له ده‌ست داوه. هه‌روه‌ها له هێرشێكی هه‌وایی ئه‌رته‌شی سوودان بۆ سه‌ر ناوچه‌یه‌كی پایته‌خت ١٧ كه‌س له‌وانه پێنج منداڵ گیانیان له ده‌ست دا. جێگای ئاماژه‌یه كه له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا به‌هۆی شه‌ڕ و ئاڵۆزی نێوخۆیی له سوودان به لانیكه‌م ٨٠٠ كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه و زیاتر له ٢ ملیۆن كه‌سیش ئاواره بوون.
