شه‌وی چوارشه‌ممه ٢٥ی جۆزه‌ردان، دوو هاووڵاتی به‌لووچ له ده‌ورووبه‌ری شاری “گه‌شت” له ناوچه‌ی “كێوه سپی” سه‌ر به شارستانی سه‌راوان به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم گیانیان به‌ختكرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی حال وه‌ش، ئۆتومبێلی دوو شارۆمه‌ندی به‌لووچ به ناوه‌كانی “عۆمه‌ر مه‌زارزهی” ته‌مه‌ن ٣٢ ساڵ و خه‌ڵكی گوندی “ده‌شت رۆبات” و “شه‌همورادزهی” خه‌ڵكی گوندی “ناهووك”ی سه‌ر به سه‌راوان له ناوچه‌ی “كێوه سپی” له‌لایه‌ن هێزه‌كانی یگانی مێرساده‌وه به‌بێ هۆكار دراوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گولله و ته‌قیوه‌ته‌وه.