ده‌فته‌ری ڕێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی له ئاڵمان ڕۆژی هه‌ینی ٢٦ی جۆزه‌ردان، كارزارێكی ڕوو له به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ئه‌و وڵاته دژبه شه‌پۆلی ئێعدامی به‌ندكراوان له ئێران ڕێكخست و ڕایگه‌یاند: “زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامی بووه‌ته كوشتارگه‌ی به كۆمه‌ڵی به‌ندكراوان به ئیجازه‌نامه‌ی ده‌وڵه‌تی”.
ڕێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی وێڕای ئاماژه‌كردن به چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی ئێعدامه‌كان له سه‌ره‌تای مانگی زاینی ئه‌مساڵ، ڕایگه‌یاندووه كه ته‌نیا له مانگی مه‌ی دا ڕۆژانه سێ كه‌س له ئێران له‌سێداره دراون و له پێنج مانگی سه‌ره‌تایی ساڵی ٢٠٢٣ دا ئێعدامی به‌ندكراوان به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر به نیسبه‌ت ساڵی ڕابردوو سێ هێنده به‌رز بۆته‌وه. لێبوردنی نێونه‌توه‌یی داوای له شارۆمه‌ندانی ئاڵمانی كردووه كه په‌یوه‌ست به‌و كارزاره بن و گوشاره‌كانیان بۆ سه‌ر ده‌وڵه‌تی ئه‌و وڵاته زیاد بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی شه‌پۆلی ئێعدامه‌كان له ئێران ڕابگرن.
