به‌وته‌ی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی پرو، ئه‌و وڵاته زۆرترین ئاماری توندووتیژی و ڕفاندنی ژنانی له جیهان هه‌یه و ته‌نیا له ماوه‌ی چوار مانگی سه‌ره‌تایی ٢٠٢٣ دا زیاتر له سێ هه‌زار و ٤٠٠ ژن ڕفێندراون و چاره‌نووسیان به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
به‌پێی ئاماره ده‌وڵه‌تیه‌كان، له ساڵی ٢٠٢٢ی زاینی، زیاتر له پێنج هه‌زار و ٣٨٠ ژنی لاو له پرو بێسه‌ر و شوێن كراون. ئه‌م ئاماره به نیسبه‌ت ساڵی ٢٠٢١ له سه‌دا ١٠ كه‌می كردبوو به‌ڵام له ماوه‌ی چوار مانگی سه‌ره‌تایی ساڵی ٢٠٢٣ دا سێ هه‌زار و ٤٠٦ بابه‌ت تۆمار كراوه و تا كۆتایی ساڵ ئه‌و ئاماره به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رز ده‌بێته‌وه. چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی هه‌ژاری و جیاوازی چینایه‌تی، بێكاری و به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاماری ئێعتیاد سه‌ره‌كی ترین هۆكاره‌كانی هه‌ڵكشانی ڕێژه‌ی توندووتیژی دژبه ژنانه له پرو.
