کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

گیان له‌ ده‌ستدانی پێنج كه‌س به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ له‌ كارگه‌یه‌كی ته‌قه‌مه‌نی له‌ توركیا

گیان له‌ ده‌ستدانی پێنج كه‌س به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ له‌ كارگه‌یه‌كی

وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٠ی جۆزه‌ردان ڕایگەیاند: تەقینەوەیەک لە کارگەیەکی مووشەکی کە دەکەوێتە نزیک ئانكارا ڕوویدا و لانیکەم پێنج کارمەندی ئەم کارگەیە گیانیان لەدەست دا.

بەپێی هەواڵی میدیاکانی تورکیا، تەقینەوەکە بەرەبەیانی شه‌ممه‌ لە کۆمەڵگەیەکی حکوومی بۆ بەرهەمهێنانی مووشەك و تەقەمەنی لە نزیك ئانكارای پایتەخت ڕوویداوە. تەلەفزیۆنەکانی تورکیا ڕایانگەیاندووە کە تەقینەوەکە ئەوەندە بەهێز بووە کە پەنجەرەی دوکان و خانووەکانی دەوروبەری شکاندووه‌. وەزارەتی بەرگریی تورکیاش ڕایگەیاند، لێکۆڵینەوە لە هۆکاری تەقینەوەکە دەستی پێکردووە.