كۆمه‌ڵێك له شارۆمه‌ندانی برزیلی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٤ی جۆزه‌ردانی ١٤٠٢ له خۆپێشاندانێكی هه‌زاران كه‌سی دا دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ ڕه‌گه‌زبه‌ره‌ستی ڕاسیسته‌كانی ئورووپا ده‌ربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له حه‌وتووی ڕابردوودا و له كێبه‌ڕكێی نێوان دوو یانه‌ی فوتباڵی ئیسپانیا لایه‌نگرانی ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ست بێ‌ڕێزیان به یاریزانێكی به‌رزیلی كردبوو و ئه‌و كرده‌وه ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی ده‌وڵه‌ت و خه‌ڵكی برزیلی لێكه‌وته‌وه. ڕۆژی پێنجشه‌ممه هه‌زاران خۆپێشانده‌ری برزیلی له شاری ڕیودۆژانیرۆ به وتنه‌وه‌ی دروشم دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستانی ئورووپا نیشان دا.