ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٤ی مانگی جۆزه‌ردان، كوردانی دانیشتووی وڵاتی سویس به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م ده‌فته‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست هێرشی ئه‌رته‌شی عێراق بۆ سه‌ر دانیشتووانی كه‌مپی مه‌خموور ده‌ربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كوردانی دانیشتووی وڵاتی سویس به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م ده‌فته‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له شاری ژنێڤ و خۆپێشاندان له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی شاری “سولورتۆن” خوازیاری كاردانه‌وه‌ی توندی كۆمه‌ڵگای جیهانی له ئاست پێشێلكردنی مافی مرۆڤ له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی عێراق و پاراستنی گیان و كه‌رامه‌تی ئینسانی ئاواره‌كانی نێو ئه‌و كه‌مپه بوون.