ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣ی مانگی جۆزه‌ردان، پاش چه‌ند مانگ خۆپێشاندانی ئێرانیانی ئازادیخواز، سه‌رئه‌نجام ده‌وڵه‌تی به‌ریتانیا ناوه‌ندی ئیسلامی ڕژیمی له شاری له‌نده‌ن داخست.
ناوه‌ندی ئیسلامی ڕژیم له شاری له‌نده‌ن یه‌كێك له بنكه‌كانی سیخوڕی كۆماری ئیسلامی له به‌ریتانیا دژبه گرووپه‌كانی ئۆپۆزسیۆن ئێرانی بوو. حه‌وتووی ڕابردوو به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و ناوه‌نده كه سه‌ر به ده‌فته‌ری عه‌لی خامنه‌یین له‌لایه‌ن كۆمیسیۆنی خێرخوازی به‌ریتانیاوه له‌سه‌كار لابران و هاوكات خۆپێشاندانی ئێرانیانی ئازادیخواز له‌گه‌ڵ شۆڕشی “ژن،ژیان،ئازادی” له‌به‌رده‌م ئه‌و ناونده، بوو به‌هۆی داخرانی ئه‌و بنكه تیرۆریستیه و سه‌ركه‌وتنێكی دیكه بۆ شۆڕشی “ژینا” مسۆگه‌ر بوو.
