ڕۆژی دووشه‌ممه ٢ی مانگی جۆزه‌ردان، خه‌ڵكی ئابادان له ساڵڕۆژی قوربانی بۆنی ده‌یان كه‌س له كاڕه‌ساتی ڕووخانی تاوه‌ری مێترۆپۆل ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دژبه كۆماری ئیسلامی دروشمیان وته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی ده‌یان هێزی به مه‌به‌ستی ڕێگری كردن له كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵك له شه‌قامی ئه‌میری ئابادان جێگیر كرد به‌ڵام خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئابادان شه‌پۆل شه‌پۆل خۆیان گه‌یانده ئه‌و شه‌قامه و خۆپێشاندانیان كرد. جێگای ئاماژه‌یه كه ڕۆژی ٢ی جۆزه‌ردانی ١٤٠١ تاوه‌ری مێترۆپۆل به‌هۆی گه‌نده‌ڵی و ناكارامه‌یی حكوومه‌ت ڕووخاوه و به‌هۆیه‌وه ٤٣ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا.