ڕۆژی دووشه‌ممه ١ی مانگی جۆزه‌ردان، كرێكارانی شیركه‌تی جه‌هان پارس شاغڵ له پترۆشیمی سه‌ده‌ف له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و مانیان گرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی شیركه‌تی جه‌هان پارس شاغڵ له پترۆشیمی سه‌ده‌ف خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وی ٥٠٪ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایان و پێشتریش چه‌ند جار كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه بردبوو و خاوه‌نكار به‌ڵێنی جێبه‌جێ كردنی داخوازییه‌كانیانی دابوو. ئێستا كرێكاران له ئاست به‌كرده‌وه ده‌رنه‌هاتنی به‌ڵێنه‌كانی خاوه‌نكار ناڕازین و ڕۆژی دووشه‌ممه به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به خواسته‌كانیان مانیان گرتووه.