ڕۆژی دووشه‌ممه ١ی جۆزه‌ردان، تاڵانكراوانی رامك خودرو بۆ چەندەمین جار بەرامبەر بە شەش ساڵ بێ بڕیاری و کەمتەرخەمی سیستەمی قه‌زایی ڕژیم ناڕەزایەتییان دەربڕی.
به‌وته‌ی تاڵانكراوانی ڕامه‌ك خودرو، له ساڵی ٩٦ی هه‌تاویه‌وه ٧٥ ملیۆن تمەنیان داوە بۆ کڕینی ئۆتۆمبێل کە بەپێی بڕیاری دادگا دەبوو ٩٠٠ ملیۆن تمەنیان بۆ بگەڕێندرێتەوە، بەڵام نەك جێبەجێ نەكرا بەڵكوو دوای شەش ساڵ كەمیشی كردوو. به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه دروشمی “ڕامه‌ك ده‌دزێت، حكوومه‌ت پشتگیری ده‌كات”یان به‌رز كرده‌وه و خوازیاری قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانه‌كانیان بوون.