ڕۆژی شه‌ممه ٣٠ی مانگی گوڵان، ئێرانیانی ئازادیخواز له چه‌ند وڵاتی جیهان دژبه ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و ئێعدامی به‌ندكراوانیان به توندی شه‌رمه‌زار كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێرانیانی ئازادیخواز له وڵاتانی ئاڵمان، ئۆتریش، سوید، هوله‌ند، بلژیك، فه‌ڕانسه، ئۆستڕاڵیا و ئا‌مریكا به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی قوربانیانی جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی، دژبه به‌رپرسانی ڕژیم دروشمیان به‌رز كرده‌وه و خوازیاری كاردانه‌وه‌ی توندی كۆمه‌ڵگای جیهانی له ئاست شه‌پۆلی ئێعدامی به‌ندكراوان له ئێران بوون. ئێرانیانی ئازادیخواز هه‌روه‌ها داوایان له یه‌كێتی ئورووپا و ده‌وڵه‌ته‌كانی ئا‌مریكا و ئۆستڕاڵیا كرد سپای پاسداران بخه‌نه نێو لیستی تیرۆریسمی نێوده‌وڵه‌تی و سه‌فاره‌تخانه‌كانی ڕژیم له وڵاته‌كانیان دابخه‌ن.