به‌هۆی بارینی بارانی به‌خۆڕی دوو ڕۆژی ڕابردوو و هاتنی لافاو له باكووری ئیتالیا به لانیكه‌م ٨ كه‌س گیانیان له ده‌ست دا و هه‌زاران كه‌س ئاواره بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی ده‌زگای هه‌واڵنێری ڕۆیته‌رز، بارینی بارانی به‌خۆڕ ناوچه‌ی باڵكان و باكووری ئیتالیای گرتۆته‌وه و له وڵاتانی بۆسنی و كۆڕۆواسی سێڵاو هاتووه و زیانێكی زۆری به دانیشتووانی ئه‌و دوو وڵاته گه‌یاندووه. هه‌روه‌ها له ناوچه‌ی “ئێمیلیا ڕۆمانیا” له باكووری ئیتالیا ٨ كه‌س به‌هۆی لافاو و ڕۆچوونی زه‌وی گیانیان له‌ده‌ست داوه و به هه‌زاران كه‌س ناچار بوون ماڵه‌كانیان بە جێ بێڵن.