کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

خۆپێشاندانی خه‌ڵكی ئیدلب دژبه‌ گرووپه ئیسلامیه‌كانی سه‌ر به‌ توركیا

خۆپێشاندانی خه‌ڵكی ئیدلب دژبه‌ گرووپه ئیسلامیه‌كانی سه‌ر به‌ توركیا

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٣ی مانگی گوڵان، دانیشتووانی شاری “عه‌نتاب” له‌ ئوستانی ئیدلبی سووریه‌ دژبه‌ سه‌ركوت و جه‌نایه‌ته‌كانی گرووپی “جبهه‌ی نوسره‌”ی سه‌ر به‌ ده‌وڵه‌تی توركیه ڕژانه سه‌ر شه‌قام.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دانیشتووانی شاری “عه‌نتاب” ڕۆژی ڕابردوو دژبه‌ نه‌بوونی ئه‌منیه‌ت، ده‌ستبه‌سه‌ركردنی نایاسایی، ڕفاندنی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی، ئه‌شكه‌نجه و سه‌ركوتی ژنان و منداڵان له‌لایه‌ن گرووپی تیرۆریستی “جبهه‌ی نۆسره‌” خۆپێشاندانیان كردووه‌ و خوازیاری چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی داگیركه‌ران بوون.