ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢١ی مانگی گوڵان، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌ام هێرشی كرده سه‌ر بنكه‌كانی حه‌ماس و جیهادی ئیسلامی له كه‌رتی غه‌زه و چه‌ندین كه‌سی مه‌ده‌نی گیانیان له ده‌ست دا.
به‌پێی ڕاپۆرتی ئاسۆشه‌یتد پرێس، به‌هۆی هێرشه هه‌واییه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌زه ٢٨ فه‌له‌ستینی گیانیان له‌ده‌ست داوه كه ٩ كه‌سیان ئه‌ندامی حه‌ماس و جیهادی ئیسلامی، ١٠ كه‌سیان ژن و منداڵ و ناسنامه‌ی ٩ كه‌سی دیكه هێشتا ئاشكرا نه‌بووه. هه‌روه‌ها به‌هۆی مووشكبارانی شاره‌كانی ئیسڕائیل له‌لایه‌ن حه‌ماسه‌وه، شارۆمه‌ندێكی ئه‌و وڵاته‌ش كوژراوه.