کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی گرژی و ئاڵۆزی نێوان ئیسڕائیل و فه‌له‌ستینیه‌كان له‌ غه‌زه‌

چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی گرژی و ئاڵۆزی نێوان ئیسڕائیل و فه‌له‌ستینیه‌كان 2

پاش بۆردوومانی چڕی غه‌زه‌ له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی ئیسڕائیل و كوژرانی سێ فه‌رمانده‌ی باڵای نیزامی حه‌ماس، ڕۆژی ڕابردوو ده‌یان مووشه‌ك به‌ ئاراسته‌ی شاره‌كانی ئیسڕائیل ته‌قێندرا و له‌ وڵامدا خان یوونس و غه‌زه‌ بۆردوومان كرا و چه‌ند كه‌سی دیكه‌ش كورژان و بریندار بوون.

به‌هۆی شه‌ڕ و پێكدادانی نێوان گرووپی حه‌ماس و ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل له‌ دوو ڕۆژی ڕابردوودا، به‌ لانیكه‌م ٢١ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ كه‌ چوار كه‌سیان فه‌رمانده‌ی نیزامی و مووشه‌كی حه‌ماس و ١٦ كه‌سی دیكه‌یان ژن و منداڵ بوون. هه‌روه‌ها ڕۆژی ڕابردوو دوو لاوی فه‌له‌ستینی ته‌مه‌ن ١٩ و ٢٤ ساڵه‌ به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی پۆلیسی ئیسڕائیل له‌ كه‌رانه‌ی باخته‌ری كوژرابوون.