به‌هۆی ئه‌و لێزمه بارانه‌ی له ماوه‌ی سێ ڕۆژی ڕابردوو له وڵاتی كۆنگۆ باریوه، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٨ی گوڵان، لافاو هه‌ڵسا و به‌هۆیه‌وه ٤٠٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا كه ته‌رمی ٣٩٤ كه‌سیان دوزراوه‌ته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، به‌هۆی بارینی بارانی به‌خۆڕ چه‌ندین ڕۆخانه له ڕۆژئاوای ده‌ریاچه‌ی “كیڤۆ” هه‌ڵچوو و سه‌دان خانووی ڕووخاند و زیانێكی گه‌وره‌ی به كه‌شاوه‌رزی دانیشتووانی ناوچه‌كه گه‌یاند. به‌وته‌ی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی كۆنگۆ، تا ئێستا ٤٠٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و به‌هۆی بێسه‌ر و شوێن بوونی سه‌دان كه‌سی دیه‌كه، ئه‌گه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی قوربانیان له ئارا دایه.
