شه‌وی یه‌كشه‌ممه ١٧ی مانگی گوڵان، هێزه‌كانی كه‌ڵانته‌ری ١٢ی زاهیدان به بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێشوه‌خت ته‌قه‌یان له دوو هاووڵاتی به‌لووچ به‌ناوه‌كانی “سه‌عید ناروویی” ته‌مه‌ن ١٩ ساڵ و “وه‌حید سارانی” ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵ كردووه و پاش برینداربوون ده‌ستبه‌سه‌ریان كردوون.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، “سه‌عید ناروویی” شه‌وی یه‌كشه‌ممه به مه‌به‌ستی دابینكردنی پێداویستی بۆ مندالە ساواکەی له ماڵ چووه‌ته ده‌ره‌وه و له سه‌ر ڕێگای دارووخانه دا هاوڕێیه‌كی به ناوی “وه‌حید سارانی” سوار ماتۆڕ سیكلتهكهی ده‌كات. پاش نێو كاتژمێر هێزه‌كانی كه‌ڵانته‌ری ١٢ی زاهیدان به بێ هۆكار ته‌قه‌یان لێ ده‌كه‌ن و پاش برینداربوون به لێدان و ئه‌شكه‌نجه ده‌ستبه‌سه‌ریان ده‌كه‌ن.
