ڕۆژی دووشه‌ممه ١٨ی مانگی گوڵان، ئاگر له مه‌عده‌نێكی وڵاتی پرۆ كه‌وته‌وه و به‌هۆیه‌وه ٢٧ كرێكار گیانیان له‌ده‌ست دا.
به‌وته‌ی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی پرۆ، ئه‌و ڕووداوه له ناوچه‌ی “ئاركیپا” و به‌هۆی دزه‌كردنی به‌رقه‌وه ڕوویداوه و هێزه‌كانی فریاكه‌وتن توانیویانه ته‌رمی ١٢ كرێكار ده‌ربێنن. شایانی باسه كه داهاتی مه‌عده‌ن له وڵاتی پرۆ ٨٪ی به‌رهه‌می ناخالسی نێوخۆیی پێك دێنێت و ساڵانه به‌ده‌یان كرێكار به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار ده‌بنه قوربانی.
