ڕۆژی شه‌ممه ١٦ی مانگی گوڵان، پیاوێكی چه‌كدار هێرشی كرده سه‌ر كۆمه‌ڵێكی تیجاری له شاری دالاسی ئه‌یاله‌تی تگزاس و ٩ كه‌سی كوشت و ٧ كه‌سی دیكه‌شی بریندار كرد.
به‌وته‌ی پۆلیسی دالاس، ته‌رمی ٧ كوژراو له شوێنی ڕووداوه‌كه دوزراوه‌ته‌وه و دوو كه‌سی دیكه‌ش پاش گواستنه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانیانه‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه. به‌پێی زانیارییه‌كان، ژماره‌یك له كوژراوه‌كان ته‌نیا پێنج ساڵ تمه‌نیان بووه و تاوانباره‌كه‌ش پاش شه‌ڕ و پێكدادان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس بریندار و ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. جێگای ئاماژه‌یه كه له‌ماوه‌ی دوو حه‌وتووی ڕابردوودا ئه‌مه سێهه‌مین ڕووداوی ته‌قه‌كردنه كه له ئه‌یه‌له‌تی تگزاس ڕوو ئه‌دات و هۆكاره‌كه‌شی بۆ خراپی دۆخی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌مریكا ئه‌گه‌رێته‌وه. چه‌ند ڕۆژ له‌وه‌پێش وه‌زیری خه‌زێنه‌داری ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به مایه‌پووچ بوونی ده‌وڵه‌ت به‌هۆی په‌رداخت نه‌كردنی قه‌رزه‌كانی به بانكی ناوه‌ندی هۆشداری دابوو.
