شارۆمه‌ندانی ئیسڕائیلی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٤ی مانگی گوڵان، بۆ جارێكی دیكه دژبه ده‌وڵه‌تی ڕاستگه‌رای نتانیاهوو و گۆڕانی یاسای قه‌زایی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هه‌زاران شارۆمه‌ندی ئیسڕائیلی له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی پاڕله‌مان دژبه گۆڕانی یاسای قه‌زایی وڵات خۆپێشاندانیان كردووه و شه‌قامه‌كانی “تل ئاویو”ی پایته‌ختیان داخستووه. شایانی باسه كه ژماره‌یه‌ك له‌به‌رده‌م ماڵی سه‌رۆككۆمار و وه‌زیری ئه‌منیه‌تی ئیسڕائیل كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه بردووه و ڕایانگه‌یاندووه كه پێدانی ئیختیاراتی زۆرتر به وه‌زیری ئه‌منیه‌ت و سه‌رۆك وه‌زیران هێزه‌كانی گاردی میللی وه‌كوو هێزێكی میلیشایی بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان به‌كار دێنێت.
