به‌هۆی بارینی بارانی به‌خۆڕ له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو كه به‌شێكی به‌رین له ناوه‌نده و باشووری قاڕه‌ی ئه‌فریقای گرتۆته‌وه، لافاو له وڵاتانی ڕۆئاندا و ئۆگاندا هه‌ڵسا و به‌هۆیه‌وه ١٢٩ كه‌س له ڕۆئاندا و سێ كه‌س له ئۆگاندا گیانیان له‌ده‌ست دا.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامه‌ی “نیوو تایمز”، شه‌وانی سێشه‌ممه و چوارشه‌ممه دژوارترین سات و كات بۆ خه‌ڵكی وڵاتی ڕۆئاندا بووه و له چه‌ند ساڵی ڕابردوودا لافاوی هاوشێوه ڕووی نه‌داوه و ڕێژه‌ی قوربانیان به‌رده‌وام له زیادبوون دایه. به‌پێی دوایین ئاماره‌كان، تا ئێستا ١٢٩ كه‌س له ڕۆئاندا گیانیان له‌ده‌ست داوه و به‌رپرسانی ده‌وڵه‌ت ڕایانگه‌یاندووه كه ده‌یان كه‌س بێسه‌ر وشوێنن و گه‌ڕان به‌دوایاندا به‌رده‌امه.
