“ژراڵد دارمنن” وه‌زیری كیشوه‌ری فه‌ڕانسه ڕۆژی سێشه‌ممه ١٢ی گوڵان ڕایگه‌یاند كه ٥٤٠ كه‌س له كاتی خۆپێشاندانه‌كانی ڕۆژی جیهانی كرێكار له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هه‌زاران كه‌س له خۆپێشاندانه‌كانی ڕۆژی جیهانی كرێكار به‌شداریان كرد و له شاره‌كانی پاریس، نانت و لیۆن تێكهه‌ڵچوون له نێوان ناڕازیان و هێزه‌كانی پۆلیس ڕوویدا و به‌هۆیه‌وه ٥٤٠ كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر و ٤٠٦ پۆلیسش بریندار بوون. “ژراڵد درامنن” وه‌زیری فه‌ڕانسه ڕایگه‌یاندووه كه ئه‌بێ یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كه‌سانی شه‌رور په‌سه‌ند بكرێت، وته‌كانی ئه‌و به‌رپرسه‌ی فه‌ڕانسه له حاڵێكدایه كه ماوه‌ی چه‌ند مانگه خه‌ڵكی فه‌ڕانسه دژبه چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ته‌مه‌نی خانه‌نشینی له‌سه‌ر شه‌قامن به‌ڵام به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی فه‌ڕانسه هیچ ئاماژه‌یه‌كیان به توندووتیژییه‌كانی پۆلیس و خراپی دۆخی مه‌عیشه‌تی كرێكارانی ئه‌و وڵاته نه‌كردووه.