به‌دوای گیان له‌ده‌ستدانی به‌ندكراوێكی فه‌له‌ستینی به‌هۆی مانگرتن له خواردن له زیندانێكی ئیسڕائیل، هێزه‌كانی حه‌ماس به چه‌ندین مووشه‌ك هێرشیان كرده سه‌ر خاكی ئیسڕائیل و ئه‌رته‌شی ئه‌و وڵاته‌ش بنكه‌كانی حه‌ماسی بۆردوومان كرد.
سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣٧ ڕۆكێت له غه‌زه‌وه به ئاراسته‌ی خاكی ئیسڕائیل ته‌قێندرا به‌ڵام له‌لایه‌ن سیسته‌می دژه مووشه‌كه‌وه وڵام درایه‌وه. پاش ئه‌و هێرشه مووشه‌كیه، فڕۆكه‌كانی ئیسڕائیل به چڕی غه‌زه‌یان بۆردوومان كرد و ده‌نگی چه‌ندین ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز بیسترا به‌ڵام ڕێژه‌ی زه‌ره‌ر و زیانه‌كان هێشتا ڕوون نه‌كراوه‌ته‌وه.