ڕۆژی دووشه‌ممه ١١ی مانگی گوڵان، ڕێپێوانێكی ناڕه‌زایه‌تی به بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی كرێكار و به به‌شداری به‌رینی كرێكاران، حیزب و لایه‌ن سیاسیه‌كان له شاری سلێمانی به‌ڕێو چوو.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كادر، ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له‌و ڕێپوانه دا به‌شداری برینیان بوو و دروشمه‌كانی “ژن،ژیان،ئازادی، نا بۆ زۆڵم و بێدادی” و “كرێكاران یه‌ك گرن، چاره‌نووس به ده‌ست خۆ گرن” و چه‌ندین دروشمی دیكه خوازیاری یه‌كگرتوویی كرێكاران له به‌رامبه‌ر هه‌ر چه‌شنه سیته‌مێك و جێبه‌جێكرانی داخوازییه‌كانیان بوون. به‌شداربووانی ئه‌و ڕێپێوانه له شه‌قامی سالمه‌وه به‌ڕێ كه‌وتن و له‌به‌رده‌م باخی گشتی كۆبوونه‌وه و له‌وێ به‌یاننامه‌یه‌ك خوێندرا. سه‌رۆكی سه‌ندیكای كرێكارانی بیناسازی سلێمانی له‌و كۆبوونه‌وه‌یه دا ڕایگه‌یاند، ساڵ بە ساڵ خزمەتگوزارییەکان کەم کراونەتەوە و ئاستی کەرتی حکومی بەرەو خراپی رۆیشتووە. له كۆتایی مه‌راسمه‌كه‌ش دا كۆی گشتی داخوازییه‌كانی كرێكاران خوێندرایه‌وه و داوا له حكوومه‌تی هه‌رێم كرا سه‌ره‌نج به كێشه و گرفتی كرێكاران بدات.
