به‌پێی ئه‌و وێنه و ویدیۆیانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوو، ڕۆژی دووشه‌ممه ١١ی مانگی گوڵان و هاوكات له‌گه‌ڵ ڕۆژی جیهانی كرێكار، كادر و ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له وڵاتانی ئاڵمان، نۆ‌رویژ، سوید، دانمارك، هوله‌ند، سویس، كانادا و ئۆتریش به‌شداری به‌رینیان له مه‌راسمه‌كانی ئه‌و ڕۆژه دا كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران هاوڕێ له‌گه‌ڵ ١٤ ڕێكخراوه و بزووتنه‌وه‌ی چه‌پی ئێرانی ژماره‌یه‌كی زۆر له ئێرانیانی ئازادیخواز و حیزب و لایه‌نه سیاسیه‌كانی دیكه‌ی ئاڵمان له شاره‌كانی كۆڵن، فڕانكفۆرت و به‌ڕلین له خۆپێشاندانی هه‌زاران كه‌سی به‌شداریان كرد و پشتیوانی خۆیان له شۆڕشی “ژن،ژیان،ئازادی” ده‌ربڕی. له وڵاتانی دیكه‌ی ئورووپا له‌وانه سوید، نورویژ، دانمارك، سویس، هه‌له‌ند و ئۆتریش ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران پشتیوانی خۆیان له شۆڕشی “ژینا” ده‌ربڕی و جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامیان به توندی شه‌رمه‌زار كرد. هه‌روه‌ها له تۆرنتۆی كانادا هاوڕێیانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران به‌شداری به‌رینیان له مه‌راسمی ڕۆژی جیهانی كرێكار كرد و په‌یامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له نێو میوانان دا بڵاو كرده‌وه و په‌یامی ئیتحادییه‌ی كرێكارانی كانادا به‌بۆنه‌ی ئه‌و ڕۆژه‌وه خوێندرا.