كرێكارانی كارخانه‌ی یه‌زد تایه‌ر ڕۆژی دووشه‌ممه ١١ی مانگی گوڵان و هاوكات له‌گه‌ڵ ڕۆژی جیهانی كرێكار دژبه جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان مانیان گرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی كارخانه‌ی یه‌زد تایه‌ر ماوه‌ی سێ ڕۆژه دژبه كه‌می ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا ده‌ستیان له‌كار كێشاوه و مانیان گرتووه. كرێكارانی ناڕازی دروشمی “وه‌عده، وه‌عید كافیه، سفره‌كه‌مان خاڵیه”یان به‌رز كرده‌وه و خوازیاری بایه‌خ دان به كێشه و گرفته‌كانیان بوون.
