کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

كۆمه‌ڵكوژكردنی ٦٠ كه‌س له‌لایه‌ن گرووپێكی چه‌كداره‌وه‌ له‌ بۆڕكینافاسۆ

كۆمه‌ڵكوژكردنی ٦٠ كه‌س له‌لایه‌ن گرووپێكی چه‌كداره‌وه‌ له‌ بۆڕكینافاسۆ

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٤ی مانگی گوڵان، گرووپێكی توندئاژۆی ئیسلامی هێرشیان كرده‌ سه‌ر ناوچه‌یه‌ك له‌باكووری وڵاتی بۆڕگینافاسۆ و ٦٠ كه‌سیان كوشت.

به‌پێی ڕاپۆرتی ده‌زگای هه‌و‌اڵنێری فه‌ڕانسه، ١٠٠ كه‌سی چه‌كدار له‌ باكووری وڵاتی بۆڕكینافاسۆ و هاوسنوور له‌گه‌ڵ وڵاتی “مالی” هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر گوندنشینانی ناوچه‌كه‌ و ٦٠ كه‌سیان كوشتووه‌. به‌وته‌ی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌، هێرشبه‌ره‌كان سه‌ر به‌گرووپێكی توندڕه‌وی ئیسلامین كه‌ كاری قاچاخی زێڕ و ماده‌ی هۆشبه‌ر ده‌كه‌ن.