ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣ی مانگی گوڵان، ١٥٠ هه‌زار كارمه‌ندی فیدڕاڵی كانادا له ناڕه‌زایه‌تی به كه‌می حه‌قده‌ست و مه‌زایا ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و مانیان گرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ١٥٠ هه‌زار كارمه‌ندی فیدڕاڵی كانادا به‌دوای بانگهێشتی یه‌كێتیه سنفیه‌كان دژبه كه‌می ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا ده‌ستیان له‌كار كێشاوه و مانیان گرتووه. جێگای ئاماژه‌یه كه یه‌كێتیه سنفیه‌كانی كانادا بۆ هه‌ر ئه‌ندامێكی خۆیان ڕۆژانه به بڕی ٧٥ دۆلار یارمه‌تی ماڵی ئه‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی درێژه به مانگرتن بده‌ن و له‌و شوێنانه‌ی دیاری كراون كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به‌ڕێوه ببه‌ن.