ڕۆژی شه‌ممه ٢ی مانگی گوڵان، خه‌ڵكی ناڕازی له فه‌ڕانسه بۆ جارێكی دیكه دژبه گۆڕانی یاسای خانه‌نشینی له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه ڕژانه سه‌ر شه‌قام و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس تێكهه‌ڵچوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له چه‌ندین شاری فه‌ڕانسه خه‌ڵكی ناڕازی دژبه ده‌وڵه‌تی نئۆلیبڕاڵی ماكرۆن و گۆڕانی یاسای خانه‌نشینی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس به‌شه‌ڕ هاتن. ڕۆژی ڕابردوو خه‌ڵكی ناڕازی له شاری “تولۆز” به سازكردنی دیوارێكی گه‌وره ئۆتووبانی ٦٩یان داخست و به كردنه‌وه‌ی ئاگر و وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی “ئیمانۆئیل ماكرۆن” بوون.