ده‌یان كرێكاری شه‌به‌كه‌ی ڕه‌یلی فه‌ڕانسه ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣١ی خاكه‌لێوه، له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئه‌و وڵاته دژبه په‌سه‌ندكردنی گه‌ڵاڵه‌ی گۆڕانی ته‌مه‌نی خانه‌نشینی له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌و و مانیان گرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ناڕازی له ده‌ره‌وه‌ی وێزگه‌ی قه‌تاری پاریس به كردنه‌وه‌ی ئاگر و وتنه‌وه‌ی دروشم دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ سیاسه‌ته نئۆلیبڕاڵییه‌كانی ده‌وڵت نیشان داوه. له شاری لیۆن سێهه‌مین شاری گه‌وره‌ی فه‌ڕانسه سه‌دان كرێكار له وێزگه‌ی “پهغ دی یۆ” خۆپێشاندانیان كرد و له شاری “لیل” كرێكارانی ناڕازی له ته‌نیشت هێڵی ئاسنی ئه‌و شاره ڕێپێوانی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه برد و ڕێگه‌یان له هاتووچۆی قه‌تاره‌كان گرت. شایانی باسه كه له ناوچه‌ی “ئالزاس” خه‌ڵكی ناڕازی له‌كاتی سه‌ردانی “ئیمانۆئێل ماكرۆن” هوویان لێ كرد و به وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیای ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی بوون.
