نزیكه‌ی ١٠ هه‌زار كه‌س ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٩ی خاكه‌لێوه، له ڕێپێوانێك له ژێر ناوی “ڕێپێوانی زیندووكان” ڕێزیان له یادی قوربانیانی ئۆردووگای “ئاشۆویتس” له له‌هستان گرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و ڕێپێوانه له‌لایه‌ن ٤٠ كه‌س له بازمانده‌گانی هۆلۆكاست ڕێكخرابوو. مه‌به‌ست له‌و مه‌راسمه ڕێزلێنان له یادی ساڵڕۆژی شۆڕشی “گتۆی وه‌رشه‌و” (بزووتنه‌وه‌ی به‌رگری جووه‌كان له شه‌ڕی گه‌وره‌ی جیهانی دووهه‌م) بووه. شایانی باسه كه ئه‌و ڕێپێوانه هه‌ر ساڵه به به‌شداری هه‌زاران كه‌س له سه‌رانسه‌ری جیهان له وڵاتی له‌هستان به‌ڕێوه ده‌چێت.
